منالانی بی تاوانی خوشی نه ديو ... !
جه و سارده ... ! چه ند ساتيک ئه بيت که روژ ئاوا بووه .
مناليکی برسی له که نار جاده يه ک ،
بير له ماله وه ئه کاته وه . ئه مشه و ئه بی دوو قاتی
دوی شه و، پاره بباته وه ماله وه ... !
به لام ئيستاش ۲۰ ديناری که مه .
دله خورپه ی ليدان خواردن له باوکی ،
سه رتاپای وجوودی داگرتووه .
هه لئه ستی و زور عاجزانه ،به هه ر دووک ده سته بچکوله کانی
خوی ، داوينی خه لک ئه گريت و
پی يان ئه لی که خويان کيشانه بکه ن ... !
ده سته بچکوله کانی له به ر سه رما ،
ره ش هه لگه راون و به رده وام
ئه يانخاته نيوان هه ر دووک قاچه کانی ،
به لکو مه رهه ميک بيت له به رانبه ر سه رمادا.
ئيستاش ۱۰ ديناری که مه ،
شه وی پيشوو ته نيا له به ر خاتری ۲ دينار ،
باوکی ناچاری کردبوو که تا به يانی ،
له پشت ده رگای ماله وه بمينيته وه ،
ئه ويش له شه وانی ساردی به فرانباردا ... !
فرميسک له چاوه کانی دا کو ئه بيته وه و
ئه بی به بازنه و به سه ر
کولمه کانی دا سه رريژ ئه بيت .
هه ر که سيک که تيپه ر ئه بيت ،
به قسه ره ق و تونده کانی خوی ،
دلی ئه و مناله بچکولانه يه ئه شکينيت .
...
...
...
له بيری ئه وه دايه که ئيتر نه گه ريته وه ماله وه و
ژيانی منالی خوی له ناو کولانه کانی بی چاره نووسدا تيپه ر بکات .
له ناکاو هه ر دووک چاوه کانی قيت ئه بن و
نيگاکانی ئه بريته نوقته يه ک ، که بو ئه و ،
حوکمی به ديهاتنی ئاره زوويه که .
موسيقای جوانی با ، هيدی هيدی ،
۱۰ ديناری يه ک به سه ر ئاسفالتی
جاده که دا ، بو ئه م لاو ئه و لا، ئه کشينيت .
مناله که بير له وه ئه کاته وه که
ئه م شته ، باوکی خوشحال ئه کات .
هه ر ئه ليی ده رگای باخيکی پر له ميوه يان بو کردوته وه .
ئاواته کانی منالان چه نيک به سته زمانن .
به شوقيکی ئيجگار زوره وه ، کيشانه که ی ويل ئه کات و
به ره و ۱۰ ديناری يه که ، را ئه کات .
ته نياو ته نيا چه ند هه نگاويکی ماوه بو گه يشتن به ئاواته کانی
ده ست پی را نه گه يشتووی .
له م کاته دا ، له ناکاو ، هاژه ی سه ياره يه ک ،
هه موو ئاواته خنجيلانه کانی ئه سريته وه ... !
پلکی چاوه کانی ، زور به نه رمی ، دينه سه ر يه ک ... !
پتر له چه ند ساتيک ئه چيته کوماوه و له کوتايی شدا ،
بو هه ميشه خه ويکی ئه به دی ئه يباته وه .
دونيا چه نيک بی به زه يی يه که مناليک،
ته نيا بو خاتری ۱۰ دينار ، هه موو
ژيانی خوی به با ئه دا .
خوزگه هه ر گيز له دايک نه ئه بوو ،
خوزگه هه رگيز پيويستی به
ئيمه نه ئه بوو ، ئه وه شيرين ترين جوری مه رگه
بو منالای له و جوره ... !
پيشکه ش به هه موو ئه و که سانه ی که له ريگای به دی هينانی مافی منالان ؛
خه بات ئه که ن و به تايبه تی پيشکه شه به به ريوه به رانی فستيوالی آدم برفی
له شاره کانی کوردستان .
<< سه هه ند >>